ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی خواره‌وه یه‌كێكن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی تا ئێستا هیچ زانستێكی پزیشكی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، تا به‌ته‌واوی كۆتای به‌و كێشه‌ی
بێنیێت.
سه‌رمابوونی له‌ش: هه‌موومان به‌هۆی سه‌رماوه توشی نه‌خۆشی ده‌بین به‌لاَم هه‌ریه‌كه‌مان به‌جۆرێك، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڤایرۆسێكه‌وه كه توشی ئامێری هه‌ناسه‌دان ده‌بێت و ورده ورده به‌ره‌وه به‌شه‌كانی تری له‌ش بلاَوده‌بێته‌وه، تا سوری خۆی ته‌واو نه‌كات كۆتای نایه‌ت، به‌لاَم خواردنی ده‌رمان ته‌نها كه‌مێك سوكی ده‌كات له له‌شتدا ناهێلێت بێزار بكات.
ئه‌نفلۆنزا:دوای ئه‌وه‌ی له‌ش سه‌رمای ده‌بێت، ئامێری هه‌ناسه‌دان توشی ڤایرۆس ده‌بێت، ورده ورده گه‌شه ده‌كات توشی ئه‌نفلۆنزا ده‌بیت و هه‌ست به لاوازی ده‌كه‌یت و پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه، تا كاته‌كه‌ی ته‌واو نه‌كات چاری نیه به‌لاَم خواردنی ده‌رمان سوكی ده‌كات.
ڕه‌بوو:ئه‌م نه‌خۆشیه توشی سیه‌كانی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی هه‌ر هه‌وایه‌كی پیسدا، كه‌سی توشبوو توشی كۆكه و بورانه‌وه ببێت.
نه‌خۆشی شه‌كره: یه‌كێكه له نه‌خۆشیه به‌ربلاَوه‌كان له جیهاندا، ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می ئه‌نسۆلین له له‌شدا.
ئه‌یبۆلا:یه‌كێكه له ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌كان و ده‌بێته هۆی خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی و له كۆتایدا مردن.
نه‌خۆشی سوربوونه‌وه و ڤایرۆسی گورگی: نه‌خۆشیه‌كه توشی مرۆڤه‌كان ده‌بێت و به‌رگری له‌ش له‌ده‌ست ده‌دات، سه‌رجه‌م له‌ش توشی هه‌وركردن ده‌كات.
نه‌خۆشی كروتز فیڵد جاكو: ئه‌م نه‌خۆشیه توشی هه‌ر مرۆڤێك ببێت یه‌كسه‌ر ده‌یكوژێت، چونكه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مۆخ و مێشك تێكده‌دات.
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: یه‌كێكه له نه‌خۆشیه زۆر به‌ر بلاَوه‌كانی جیهان و زۆر مه‌ترسیداره، توشی ئه‌ندامێكی له‌ش ده‌بێت و دواتر گه‌شه ده‌كات و له‌كۆتایدا ده‌یكوژێت.
شه‌له‌لی مندالاَن: به‌هۆی ڤایرۆسێكی گه‌ده‌وه توشی مندالاَن ده‌بێت و كار له مۆخ ده‌كات، سه‌ره‌تا به ئه‌نفلۆنزا و نه‌خۆشی سه‌ره‌تای ده‌رده‌كه‌وێت و دواتر ته‌شه‌نه ده‌سێنێت.
كورونا:ئه‌میش یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه توشی له‌ش ده‌بێت، به‌لاَم له رۆژهه‌لاَتدا ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گمه‌نه.
ئایدز: نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیداره و گواستنه‌وه‌ی زۆر خێرایه، چاره‌سه‌ری نیه.
وه‌رگێڕانی:په‌رستۆ ساڵح
سه‌رچاوه: mbc

0 التعليقات:
إرسال تعليق