لیمۆ کۆمەڵێک سوودی گرنگی هەیە کە بریتین لە :
١- کێشەی دڵە سۆزە (Heartburn) کەم دەکەکاتەوەو و یارمەتی هەرس کردنی خواردن دەدات و ئارامی بە گەدە دەبەخشێت بەتایبەت گەر لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکرێت.
٢- بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڤیتامین C پێست جوانتر و گەنج تر دەکات.
٣- ئاوی لیمۆ وەکو پاککەرەوە وایە و دەم وددان پاک دەکاتەوە و ژانی پووک و ددانیش کەم دەکاتەوە.
٤- یارمەتی دەرێکی باشە بۆ چاککردنەوەی هەوکردنی گەروو (tonsillitis) باشتر وایە غەرغەرەی پێبکرێت (لەتێک لە لیمۆ لەگەڵ نیو پەرداخ لە ئاو)
٥- بەتێکەڵ کردنی ئاوی شڵەتێن لەگەڵ ئاوی لیمۆ ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک لەم گیراوەیە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
٦- زۆر بەسودە بۆکەم کردنەوەی پەستانی خوێن (blood pressure) بەخواردنی بە ڕێژەیەکی گونجاو.
٧- بۆکەم کردنەوەی کێشەکانی تەنگە نەفەسی (Asthma) باشەو تاڕادەیەک هەناسەدان فراوانتر دەکات.
٨- یارمەتی چاکبوونەوەی هەوکردنی جومگەکان دەدات.
٩- بۆ ئەو کەسانەی سەر ئێشە یان هەڵامەتیان هەیە خواردنی لیمۆ بە سوودە بۆیان و تا ڕادەیەک ئارامیان دەکاتەوە.
١٠- ڕێژەی تووش بوون بە (Atherosclerosis) ڕەقبوونی دەمارەکان کەم دەکاتەوە.
١١- پاڵاوتەکەری خوێنە و یارمەتی لەش دەدات لە ڕزگاربوون لە ژەهراوی بوون.
١٢- دەتوانرێ بەکاربهێنری بۆ برینی ساکار و راگرتنی خوێن.
ب.ر

0 التعليقات:
إرسال تعليق