ساڵانە نزیکەی 15ملیۆن کەس تووشی جەڵتەی مێشک دەبن، لەم ژمارەیەش نزیکەی 6 ملیۆنیان بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدەن و نزیکەی ٩ ملیۆنیان کەمئەندام دەبن.
ئەمانەی خوارەوە چەند نیشانەیەکن کە ئەگەر لە خۆتدا یان لە کەسێکی نزیکتدا دەرکەوت پێویستە بە زووترین کات پەیوەندی بکەیت بە نەخۆشخانەوە لە پێناو سەلامەتی خۆت یان کەسە نزیکەکانت.
1-گەر لە پڕ هەستت بە سڕبوون یان مێروولە کردن یان لاوازی کرد لە دەموچاوتدا یان لە دەست و قاچتدا، بە تایبەت ئەگەر ئەو هەستپێکردنە بە تەنها لە یەک لای جەستەتدا بوو.
2-گەر لە پڕ هەستت کرد بینایی چاوەکانت گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە بە جۆرێک لە جۆرەکان.
3-گەر لە پڕ تووشی قوورسی بوویت لە قسەکردندا و نەتتوانی بە ئاسانی قسە بکەیت و زمانت بجوڵێنیت.
4-گەر هەستت کرد کە لە پڕێکدا ناتوانی لە گفتوگۆ و قسە و ئاخاوتنی بەرامبەرەکەت تێبگەیت لە کاتێکدا ئاسانیشن، یاخود ناتوانیت بە ئاسانی دێرێکی نووسراو بخوێنیتەوە.
5-گەر سەرقاڵی رۆێشتنێکی ئاسایی بوویت بەڵام لە پڕێکدا بالانسی خۆت لەدەست دا و نەتتوانی بە رێكی بڕۆیت.
6-هەستکردن بە ئازاری سەر، ئازارەکە زۆرە و جیاوازە لەو جۆرە ئازاری سەرانەی کە لە رابردوودا تووشیان بوویت.
جۆر و شوێنی ئازاری جەڵدەی مێشك دەکرێت گۆڕانی بەسەردا بێت بە پێی هۆکاری جەڵدەکە، کە دەکرێت هەندێک جار هۆکارەکەی مەینی خوێن بێت یاخود بەرزی فشاری خوێن و....هتد
تێبینی/ مەرج نییە دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لە کەسێکدا گشت جارێک بە واتای جەڵتەی مێشک بێت، بەڵام لە کاتی دەرکەوتنی یەکێک یان زیاتر لەم نیشانانە لە خۆتدا یان لە کەسێكی نزیکتدا وا باشترە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەیت بە تایبەت ئەگەر ئەو کەسە بە تەمەن بوو.
رەنگە ئازارەکە لە سەرەتادا کەم بێت واتە رەنگە تەنها سەرئێشەیەکی سادە بێت بەڵام بە پێێ تێپەڕبوونی کات نیشانەی زیاتر دەردەکەون.
خەندان لایف-
هۆز کامەران
سەرچاوە: Webmd

0 التعليقات:
إرسال تعليق