نەعنا یەكێكە لەو رووەكانەی كە لە دێر زەمانەوە بۆ چارەسەری مرۆڤ پێی ئاشنا بووە و بەكاری دەهێنێت، بەهۆی زۆری سوودەكانی بۆ جەستەی مرۆڤ. گەڵای نەعنا بەكاردەهێنرێت بۆ چەندان دەرمانی پزیشكی و گرنگییەكی تایبەتی هەیە لە زانستی پزیشكیدا.
لە هەر 100 گرامێكی نەعنا 70 یەكەی گەرمۆكە و 0.94ی چەوری و 14.89 ی كاربۆهیدرات و 8 ریشاڵ و 3.75ی پرۆتین بوونی هەیە.
سەرەڕای بۆنی خۆشی نەعنا، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان سوودی یەكجار زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، گرنگترین سوودەكانیشی ئەمانەی خوارەوەن:
یەكەم: دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەلغەم و هەوكردنی سنگ.
دووەم: چارەسەری گرژی دەكات و دەتوانن نەعنا بجنن و دواتر بەكاری بهێنن بۆ مەساجی ئەو شوێنەی كە ئازار و گرژی لێ دروست هەیە.
سێیەم: پەستانی خوێن لە جەستە رێك دەخات.
چوارەم: كاریگەری بەهێزی هەیە بۆ نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەكان و لەناوبردنیان.
چوارەم: یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی گازانی نێو سك و هەڵاوسان.
پێنجەم: سەرئێشە لەناو دەبات.
شەشەم: سوودی زۆر بە خانمانی سكپڕ دەگەیەنێت و یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار و ئێشی لەدایكبوونی منداڵ دەدات.
حەوتەم: یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی رەبۆ و كێشەی كۆئەندامی هەناسە.
هەشتەم: ئازارشكێنێكی بەهێزە.
نۆیەم: یارمەتیدەرێكی باشە بۆ نەهێشتنی دوودڵی و كێشە دەروونییەكان.
دەیەم: زاكیرەی مرۆڤ بەهێز دەكات و مێشك چالاك دەكات.
یازدەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات.
دوازدەیەم: كێشی لەش دادەبەزێنێت، چەوری و پاشماوەكانی نێو گەدە هەڵدەمژێت و رایان دەماڵێت.
وشە/و:سۆنیا حەمید.

0 التعليقات:
إرسال تعليق