ئەم هەواڵە دەبێتە جێگەی سەرنجی ئەو کەسانەی کە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و دووبارە دەبێتەوە بە هیوایەک بۆ ژیانیان لە ڕێگەی تۆوی ئەم خۆراکەوە دەتوانێت بەشێوەیەکی ١٠٠% چارەسەری نەخۆشی شێرەپەنجە بکات بەبێ بوونی هیچ ماددەیەکی کیمیای زیانبەخش.
ئەم خۆراکە ئەفسوناویە ناوی Fontainea picrosperma کە لە ڕۆژهەڵاتی ئوستوڕالیادا بوونی هەیە لە توانایدایە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا چارەسەری شێرپەنجە بکات، ئەم خۆراکە پاش ئەوە بووە بە جێگەی ئاماژە کە ئاژەڵان زۆر زۆری دەخۆن بۆیە سەرنجی توێژەرانی بەلای خۆیدا ڕاکیشاوە و زیاتر گرنگیان پێدا.
هەربۆیە پەیمانگای گەڕانی پزیشکی QIMR Berghofer کە بە توێژینەوە سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە دەرباری توێژینەوەی ئەم خۆراکە ڕایان گەیاندووە: توانیومانە گەشە بە توانا سەرسورهێنەرەکەی ئەم خۆراکە بدەین و وەک دەرمانێکی کاریگەر بە گژ نەخۆشی شێرپەنجەیدا بەرینەوە، ئەم دەرمانەی کەلە خۆراکەکە دروست کراوە ناو نراوە EBC-46.
یەکەم توێژینەوەی ئەم دەرمانە لەسەر سەگ کراوە و توانیویەتی لە ماوەی ١٥ رۆژدا بەتەواوەتی ئەو شێرپەنجەیەی هەیبووە چارەسەری بکات و نەیهێڵێت.
مارتیان تۆسۆ: یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەهۆی شێرپەنجەی پێستەوە دەیناڵاند توانرا بەهۆی بەکارهێنای تۆوی ئەم دەرمانەوە لەم نەخۆشیە ڕزگاری ببێت، تۆوی ئەم خۆراکە دەتوانرێت لە هەموو شوێنی ماڵدا بروێنرێت و دەتواێت لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوو ببێتە جێگرەوەی تەواوی دەرمانە کمیایەکانی شێرپەنجە.
دواڕۆژ


0 التعليقات:
إرسال تعليق